كچه پێشكه‌شكارێكی ئێن ئاڕتی كار له‌سه‌ر مه‌له‌فی 16ی ئۆكۆتۆبه‌ر ده‌كات
ژوان قه‌ره‌داغی كچه پێشكاری هێڵی سوری كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی
وێستگه نیوز-
ژوان قه‌ره‌داغی كچه پێشكاری هێڵی سوری كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی، ده‌ست بۆ مه‌له‌فی 16 ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌بات كه تیایدا له50% خاكی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه جیاوازه‌كانی حكومه‌تی عێراقییه‌وه كۆنترۆلكرایه‌وه.
ژوان قه‌ره‌داغی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك پۆستێكی كردووه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه له‌و مه‌له‌فه‌دا به‌دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌گرێت كه ١٦ی ئۆكمتۆبەر بۆ ڕویدا؟ هیچ ڕێكەوتنێكی نهێنی كراوە یان نا؟لەداەست دانی %٥٠ ی خاكی كوردستان لە ئەستۆی كێدایە؟.
ژوان قه‌ره‌داغی له‌به‌رنامه‌كانی ڕابردوودا به‌دواداچوونی بۆ چه‌ندین مه‌له‌فی هه‌ستیار كردووه له‌وانه ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئافره‌تان له‌دوزخورماتوو، بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌رو بازرگانیكردن به شوێنه‌واره‌كانه‌وه.
هیڵی سور هه‌موو دوو هه‌فته جارێك له‌كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی پێشكه‌ش ده‌كرێت و پرۆدیسه‌ری به‌رنامه‌كه‌ش رۆژنامه‌نوس رۆكان جافه كه‌له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئێن ئاڕتییه‌وه به‌رپرسی ئۆفیسی ئێن ئاڕتیشه له‌شاری كه‌ركوك.
PM:09:34:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 105740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت