به‌رپرسێكی گۆڕان: ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌یوه‌سته به‌م دوو بابه‌ته
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی گۆڕان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به دوو بابه‌ت په‌یوه‌ست ده‌كات.
عه‌بدولڕه‌حمان موهه‌ندیس، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌یوه‌سته به خاوێنكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو بابه‌ته ئاماده‌كران، هه‌ر كاتێك هه‌ڵبژاردن بكرێن ئاساییه.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌می 2017، نووسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کردووە و تیایدا دەڵێت: "دوای سەردانمان بۆ لای زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی کوردستان و زەروورەتی پاراستنی یەکڕیزی ناوخۆیی و زەمینەسازی بۆ هەڵبژاردنەکان، بەو ئەنجامە گەیشتین، کە گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتی گەل و ئەنجامدانی هەڵبژاردن باشترین بژاردەیە".
داواشی لە پەرلەمانی کوردستان کردووە، رێکاری یاسایی پێویست بگرنەبەر، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، کە لە ماوەی سێ مانگ تێپەڕنەکات، تا بتوانن لەو ماوەیەدا رۆژی هەڵبژاردن دیاری بکەن.
نێچیرڤان بارزانی داواشی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم کردووە، ئامادەکاری بکەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەپێی پێوەرە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەسەر ئەوەشکردووەتەوە، کە ئەوان وەک حکومەت ئامادەی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی ئەو پرۆسەیەن.
هــ. ر
PM:08:54:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4552
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت