رۆژنامه‌یه‌ك: ئاڵا سپییه‌كانی عیراق داعش نین
وێستگه نیوزـ
رۆژنامه‌یه‌كی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و گروپه‌ی به ئاڵا سپییه‌كان ناسراون، داعش نین، به‌ڵكو گروپێكی كوردین و به‌هۆی فراوانبونی بازنه‌ی ململانێ له سنوری پارێزگای سه‌لاحه‌دین سه‌ریانهه‌ڵداوه.
رۆژنامه‌ی عوكاز-ی چاپی عه‌ره‌بستانی سعودی له‌زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عیراق بڵاویانكرده‌وه كه گروپی چه‌كداری ئاڵا سپییه‌كان له سه‌لاحه‌دین، میراتگری داعش نین، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كانی دانیشتوانی كوردی ناوچه‌كه‌ن كه زۆرینه‌ی كورده.
رۆژنامه‌كه له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و گروپه "سه‌ربه حزبێكی سیاسیی باڵاده‌ستی كوردستانن و توندڕه‌و نین".
به‌گوێره‌ی رۆژنامه سعودییه‌كه، گروپی ئاڵا سپییه‌كان له ده‌وروبه‌ری قه‌زای دوزخورماتوون و "به‌هۆی زۆربونی بازنه‌ی ملمملانێكان له پارێزگای سه‌لاحه‌دین دروست بوون".
پێشتر و له 12ی كانونی یه‌كه‌می 2017، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر، په‌رله‌مانتاری توركمان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاندبوو كه ئه‌ندامانی گروپی ئاڵا سپیه‌كان و سوفیانی نزیكه‌ی 500 كه‌س ده‌بن و سه‌ركرده‌كانی كوردی تۆمه‌تبار كردبوو به پشتیوانیكردن له‌و دوو گروپه.
ر.ع
PM:07:45:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 16492
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت