دایكێك بۆ ئەوەی رێگری له كوڕه‌كه‌ی بکات بچێته ناو داعش بەردەوام نەخۆشی خستووە
منداڵانیش قوربانی جەنگەکانن
وێستگه نیوز ـ
دایكێكی به‌ریتانی، به‌رده‌وام هه‌وڵی نه‌خۆشخستنی منداڵه‌كه‌ی داوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار ئه‌و هه‌وڵانه گه‌یشتوونه‌ته ئاستی كوشتنیش، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هاوسه‌ری پێشووی بگرێت، له‌گه‌ڵ خۆیدا بیباته ریزه‌كانی داعش له سوریا.
ئه‌و دایكه به‌رده‌وام ده‌رمانی بۆ كوڕه‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه، به‌هۆی بێئومێدبوونی هه‌وڵه‌كانیشی، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك ژه‌هریشی داوه‌تێ و مه‌وادی پاككه‌ره‌وه‌ی بۆڕی ئاوی له ده‌ماره‌كانی كوڕه‌كه‌ی داوه.
رۆژنامه‌ی گاردیا‌نی به‌ریتانی، رۆژی هه‌ینی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژنێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته كوڕه‌كه‌ی به ئه‌نقه‌ست نه‌خۆش خستووه و مه‌وادی ژه‌هراوی پێداوه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری پێشووی نه‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆی بیباته سووریا.
وه‌ك رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌و ژنه له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا ژیاوه و رووداوه‌كه‌ش له مانگی 10 و 11ی 2015 روویداوه.
هه‌رچه‌نده ژنه‌كه ویستوویه‌تی به‌و شێوه‌یه كوڕه‌كه‌ی لای خۆی بێهێڵێته‌وه و رێگری لێكبات بچێته سوریا، به‌ڵام دادگای شاری كینگستۆن بڕیاری چوار ساڵ زیندانیكردنی بۆ ئه‌و ژنه ده‌ركرد، به تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به ته‌ندرووستی كوڕه‌كه‌ی.
رۆژنامه‌كه به‌هۆی كێشه‌ی یاساییه‌وه ناوی ئه‌و ژنه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به ته‌مه‌نی منداڵه‌كه‌ش نه‌كردووه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هاوسه‌ری پێشووی ئه‌و ژنه، كه‌سێكی توندڕه‌وبووه و ویستوویه‌تی كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بباته سووریا بۆ ریزه‌كانی داعش.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دایكه‌كه، منداڵه‌كه ته‌ندرووستی به ته‌واوی تێكچووه و به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌كتریا له ناو جه‌سته‌ی، چه‌ند جارێك له هۆش خۆی چووه.
پارێزه‌ری ئه‌و ژنه ئاماژه به‌وه ده‌كات، به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه دایكه‌كه له ژێر گوشاردابووه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشی بۆ ئه‌وه بووه كه كوڕه‌كه‌ی لای خۆی بهێڵێته‌وه و به بۆچوونی ئه‌و باشتربووه له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه.
هه‌وڵه‌كانی دایكه‌كه چۆن ئاشكرا بوو؟
تێكچوونی له ناكاوی باری ته‌ندرووستی منداڵه‌كه، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی، تێبینییان كردبوو، باری ته‌ندرووستی منداڵه‌كه به رۆژ باش ده‌بێت و به شه‌وان و ئێوارانیش روو له خراپی ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كاتانه‌ی دایكی له‌لای ماوه‌ته‌وه.
پیته‌ر لۆدر، دادوه‌ری دادگای تاج، به ژنه‌كه‌ی وتووه: "ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته چه‌ند جارێك دووباره بووه‌ته‌وه و ته‌نها یه‌كجار نه‌بووه".
له یه‌كێك له حاڵه‌ته‌كان، به هۆی ده‌رزییه‌كی دایكه‌كه‌وه، ته‌ندرووستی منداڵه‌كه به ته‌واوه‌تی تێكچووه و مه‌ترسی كه‌وتووه‌ته سه‌ر ژیانی.
دادوه‌ره‌كه وتوویه‌تی: "ئه‌وه‌ی تۆ تووشی منداڵه‌كه‌ت كردووه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ته‌ندرووستی ژیانی، گوایه تۆ له هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌یپارێزی".
رۆژنامه‌ی گاردیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئێستا ته‌ندرووستی منداڵه‌كه جێگیره و به ته‌واوه‌تی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاك بووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوو، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر گه‌نجانی ئه‌وروپا، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه په‌یوه‌ندییان له ریزه‌كانی داعش كردووه و چوونه‌ته سووریا و تا ئێستاش وڵاتانی ئه‌وروپا، زانیاریی ته‌واوییان له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه نییه كه له عێراق و سووریا له‌ناو داعشدابوون.
هــ. ر
PM:06:44:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 5016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت