نرخی دۆلار له‌ كاتی داخستنی بازاڕ


وێستگه‌ نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ به‌م جۆره‌ی لای خواره‌وه‌ تۆمار كرا.


ره‌وه‌ز ئامانج، له‌ نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له‌ شاری سلێمانی به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ 125 هه‌زار و 575 دینار بوو.

راشیگه‌یاند: له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به‌ كڕین به‌ 125 هه‌زار و 500 دینار و به‌ فرۆشتن به‌ 125 هه‌زار و 600 دینار بوو.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له‌ نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به‌ 125 هه‌زار و 650 دینار بوو.

هــ. ر


PM:05:45:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو