كۆمسیۆن ماوه‌ی خۆتۆماركردنی قه‌واره‌كانی درێژكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ماوه‌ی خۆتۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژكرده‌وه‌.

ریاز به‌دران، سه‌رۆكی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ كۆمسیۆن بڕیاریداوه‌ ماوه‌ی خۆتۆماركردنی حزبه‌ سیاسییه‌كان بۆ رۆژی 25ی كانونی یه‌كه‌می 2017 درێژ بكاته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ كۆمسیۆن ماوه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌ سیاسییه‌كانیشی بۆ 7ی كانونی دووه‌می 2018 درێژكردووه‌ته‌وه‌.

به‌وته‌ی ریاز به‌درا، بڕیاره‌كه‌ی كۆمسیۆن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خۆتۆماركردن پێدانی هه‌لی زیاتره‌ به‌ حزبه‌ سیاسییه‌كان تا كاروباری خۆیان سه‌باره‌ت به‌ شایسته‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو رێكبخه‌ن.

پێشتر و له‌ 5ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق 12ی ئایاری 2018ی وه‌ك رۆژێ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتووی عیراق دیاریكرد.

ر.ع


PM:05:36:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو