كارێك تەنها بۆ ریشنەکان
وێستگه نیوزـ
لاپه‌ڕه‌ی پشتڕاستكراوه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه كۆمپانیایه‌كی كه‌لوپه‌لی جوانكاری پیاوی ریشن داده‌مه‌زرێنێت و بۆ هه‌ر كاتژمێرێك 40 دۆلاری پێ ده‌دات.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه كۆمپانیاكه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئیشی ئه‌و كه‌سه ریشنه ئه‌وه‌یه ته‌نها له جه‌ژنه‌كانی كریسمسدا رێگه به خانمه كڕیاره‌كان بدات ده‌ست بده‌ن له ریشیان تا له‌و رێگه‌یه‌وه فشاری ده‌رونی و دڵه‌ڕاوكێیان كه‌م ببێته‌وه.
كۆمپانیاكه په‌نای بۆ ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌ی زانایان بردووه كه وتویانه ده‌ستدان له ریش و یاریكردن پێی، هۆڕمۆنی ئارامبونه‌وه له‌لای خانمان ده‌رده‌كات.
كۆمیپانیاكه مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌بووه كه ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی به كاره‌كه رازییه، درێژیی ریشی نزیكه‌ی 5 سانتیمه‌تر بێت بۆ هه‌ر جارێكیش كه رێگه بدات بۆماوه‌ی 5 خوله‌ك ده‌ست له ریشی بدرێت، نزیكه‌ی 6 دۆلار وه‌رده‌كرێت.
ئه‌و مه‌رجه‌ی كه مایه‌ی نیگه‌رانی ریشنه‌كان بوو ئه‌وه بوو ده‌بوایه ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌ستیان ده‌كه‌ت بیكه‌نه كۆمه‌ك بۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی خێرخوازی به‌ناوی Shelter ، بۆیه زۆرێك به‌شداریی نه‌كرد، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش به مه‌رجه‌كه رازی بوون و ئاماده‌بوون داهاته‌كه بدرێته ئه‌و دامه‌زراوه خێرخوازییه.
ر.ع
PM:04:56:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4114
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت