گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیران له جیهاندا بناسه
سباستیان كورز
وێستگه نیوز –
سه‌رۆكی نه‌مسا ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كی حكومی نێوان پارتی گه‌لی موحافیزكار كه له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا له‌گه‌ڵ پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندڕه‌و و به‌وشێوه‌یه‌ش سباستیان كورز سه‌رۆكی پارتی گه‌لی موحافیزكار كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه، ده‌بێته گه‌نجترین سه‌رۆك وه‌زیران له جیهاندا.
سباستیان كورز سه‌رۆكی پارتی گه‌لی نه‌مسایی موحافیزكار كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه له 27ی ئابی 1986 له ڤییه‌ننای پایته‌خت له‌دایك بووه و له خوێندنگا و زانكۆكانی ئه‌و شاره خوێندنی ته‌واو كردووه.
له 2003دا چالاكی سیاسی ده‌ستپێكرد و په‌یوه‌ندی كرد به پارتی گه‌لی راستڕه‌و و پله‌كانی حزبی بڕی تا 2010- 2011 بوو به وه‌زیری یه‌كگرتن و له 2013دا و له ته‌مه‌نی 28 ساڵیدا كه هێشتا له زانكۆی ڤییه‌ننا سه‌رقاڵی خوێندنی یاسا بوو، پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرت.
له شوباتی رابردوودا كورز رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ناكات كه سه‌رقاڵی هه‌ڵمه‌تێك بوو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی توركه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ راپرسییه‌ك سه‌باره‌ت به زیادكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی.
هه‌روه‌ك رێی له نیهاد زیبكچی وه‌زیری ئابووری توركیا گرت بچێته نه‌مسا بۆ به‌شداریكردن له گردبوونه‌وه‌یه‌كی لایه‌نگرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له ساڵیادی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا.
له ئایاری 2017دا كورز بوو به سه‌رۆكی پارتی گه‌لی موحافیزكار و دواتر داوایكرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له نه‌مسا بكرێت.
ناوبراو كه به‌پێی راپرسییه‌كان به به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له سه‌دا 30ی ده‌نگه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست ده‌هێنا، به دووری زانی هاوپه‌یمانی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حزبی سۆسیالست دیموكراته‌كان كه ماوه‌یه‌كی زۆره پێكه‌وه حوكمی نه‌مسا ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام بێت و به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاوی نا كه له‌گه‌ڵ پارتی ئازادی راستڕه‌وی توندڕه‌و به سه‌رۆكایه‌تی هاینز كریستیان شتراخی هاوپه‌یمانییه‌كی راستڕه‌وی موحافیزكار بۆ حوكمكردنی نه‌مسا پێكبهێنن.
كورز رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له‌وه‌ی په‌رله‌مانی نه‌مسا له 2015دا یاسایه‌ك په‌سه‌ند بكات كه تیایدا ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاری جێ مشت‌ومڕ له یاسایه‌ك ده‌رباره‌ی ئیسلام كه ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كه له‌و وڵاته كاری پێده‌كرێت، ئه‌نجام بدات.
به پێی یاساكه كه ئامانج لێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كانه، له چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا ئاسایشی زیاتر ده‌درێت به موسوڵمانه‌كان به‌ڵام كۆمه‌كی ده‌ره‌كی بۆ مزگه‌وته‌كان و پێشنوێژ و وتارخوێنه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات.
كورز به‌رگری زۆری له هه‌مواركردنه‌كه كرد، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان له نه‌مسا ره‌خنه‌یان لێگرت و رایانگه‌یاند كه یاساكه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات.
یاساكه‌ی پێشوو كه له ساڵی 1912 ده‌ركرابوو، ئاینی ئیسلامی وه‌ك ئاینێكی ره‌سمی دانپێدانراو له نه‌مسا ناساندبوو و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر وه‌ك یاسایه‌كی نموونه‌یی له ئه‌وروپا ته‌ماشاده‌كرا سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئیسلام.
له هه‌مواركردنه‌كه‌دا پشووی بۆنه ئاینییه‌كانی موسوڵمانان و مه‌شقپێكردنی پێشنوێژی مزگه‌وته‌كانی نه‌مسا وه‌ك خۆی مایه‌وه.
به‌ڵام گروپه ئیسلامییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه قه‌ده‌غه‌كردنی كۆمه‌كی ده‌ره‌كی زوڵمه و لێیان ده‌كرێت، چونكه هێشتا بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی و جوله‌كه‌كان رێگه به‌و كۆمه‌كه ده‌درێت.
لای خۆیه‌وه كورز رایگه‌یاند كه گۆڕانكارییه‌كان "رووداوێكی گرنگه بۆ نه‌مسا و ئامانج لێی رێگرتنه له ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئیسلامی دیاریكراو بۆ به‌كارهێنانی هۆكاره داراییه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی سیاسی".
وتیشی: "ده‌مانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ته‌حه‌كومكردن له ده‌ره‌وه كه‌مبكه‌ینه‌وه، ده‌مانه‌وێت ده‌رفه‌تێك بده‌ین به ئیسلام تا به ئازادی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا گه‌شه‌بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌ها ئه‌وروپییه هاوبه‌شه‌كان یه‌كبێته‌وه".
سه‌رچاوه: bbc
PM:02:42:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت