پێشكه‌شكارێكی KNN: فەیسبووکەکەم دادەخەم
وێستگه نیوز-
پێكه‌شكارێكی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ی ئێن ئێن، ڕایگه‌یاند كه ئه‌كاونته‌كه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك داده‌خات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌یه‌وێت کاتی هەبێت بۆ سەرقاڵی منداڵان، فێربوونی چێشتلێنان، گرنگییدان بە سەوزیی بدات. بێجگه له‌وه‌ش وه‌ك نوسه‌رێك ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ نوسین
یاسین عومه‌ر، كه پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی به‌رنامه‌ی وانه‌ر -ی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ی ئێن ئێنه، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌پۆستێكدا، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 17/12/2017 ڕایگه‌یاند ساڵی ئاینده ئه‌كاونته‌كه‌ی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك داده‌خات.
هه روه‌ها، ناوبراو به‌هاوڕێكانی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ڕاده‌گه‌یه‌نێت "کە بە چوونەناوەوەی ساڵی ٢٠١٨ ئەم ئەکاونتەی من دەسڕدرێتەوە، بە هەموو بابەت و وێنە و کۆمێنت و نامەکانیەوە، ئەوەش چوون سووتاندنی هەموو بەلەمەکانی ڕزگارییە تا جارێکی‌تر بیر لە گەڕانەوە نەکەمەوە. بەس دڵنیابن ئەم هەنگاوە هەڵهاتن نییە لە ئێوە، بەڵکو تەنیا گەڕانەوەیەکە بۆ ناوەوەی خۆم، بۆ ئەزموونە ڕۆحییەکانم، بۆ بێدەنگیی و تەنیاییە تایبەتییەکەی خۆم".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه "ساڵی ٢٠١١ ئەم ئەکاونتەم دانا، لەوکاتەوە تا ئێستا باش و خراپ هەبووم، شتی باش وه‌ی خراپیشم داناوە، زیانی زۆرم کردووە و سوودی کەمم بینیوە، هاوڕێیانم ئازارداوە و ئەوانیش بە هەمان شێوە... هاوڕێیانێکی شیرینم ناسیوە، ئایا دەکرا بە بێ فەسیبووک بیانناسم؟ ئەوە تاکە مەراقی منە، لای من هاوڕێیەتی بەهایەکی نەبڕاوەی هەیە، هیوادارم دوای نەمانی فەیسبووکەکەشم هەر وا بمێنێتەوە"...
ده‌شڵێت "پاش هەڵسەنگاندن و حساب و کتابێکی ورد، وەکو چۆن دووکاندارێک حسابی خۆی دەکات، منیش ماوەی ساڵێکە حساب و کتابی خۆم دەکەم، زیان و قازانجەکان تەتەڵە دەکەم، دوور لە سۆز و زۆر هۆشیارانە گەیشتمە ئەوەی من بە بێ ئەکاونتەکەی فەیسبووک گەلێک باشترم، نەخاسمە کە پێوستییەکی زۆرم بە کاتە بۆ هەندێک پرۆژەی خۆم"...
سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كه‌شی یاسین عومه‌ر ده‌ڵێت "دەمەوێت کاتم هەبێت سەرقاڵی منداڵان، فێربوونی چێشتلێنان، گرنگییدان بە سەوزیی بم، سەرباری ئەوەی شتانێک هەن کە دەبێت بیاننووسم و تەواویان بکەم".
سه‌باره‌ت به په‌یجه‌كه‌شی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكیش ده‌ڵێت "پەیجەکەشم دەکەمە پەیجی بەرنامە و ڤیدیۆکانم و دەیدەمە دەست ئادمینێک بۆ ئەوەی بەرنامە و ڤیدیۆکانم ببینن، بێ ئەوەی خۆم هیچ پەیوەندییەکم پێوەی هەبێت."..
ناوبراو ده‌شڵێت "لە هەر ئازار و ناڕەحەتییەک کە خوڵقاندوومە، داوای لێبوردنم هەیە، هەرچییش بەرامبەرم کراوە یان وتراوە، لەدڵم نەگرتووە، سوپاس بۆ هەمووتان کە ئەم ماوەیە هاوڕێم بوون"....
"بە هیوای بینینەوەتان لە دونیایەکی باشتر و میهرەبانتردا." یاسین عومه‌ر له‌كۆتایدا وای نوسیوه.
PM:12:49:17/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 8772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت