ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عیراق راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌ نیوز –
وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عیراق له‌ 2017دا به‌ زیاتر له‌ 37 ملیۆن كه‌س مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش مانای‌ وایه‌ كه‌ گه‌شه‌كردنی‌ دانیشتوان له‌ عیراق هێشتا به‌رزه‌.

ده‌زگای‌ ناوه‌ندی‌ ئاماری‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ پلاندانانی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عیراق له‌ 2017دا به‌ 37 ملیۆن و 139 هه‌زار و 519 كه‌س مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت".

وتیشی‌: "ئاستی‌ گه‌شه‌كردنی‌ دانیشتوانی‌ به‌راورد به‌ ئاسته‌كانی‌ پێشوو هێشتا به‌رزه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 2.61".

ده‌زگای‌ ناوه‌ندی‌ ئامار ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ رێژه‌ی‌ له‌دایكبووانی‌ ره‌گه‌زی‌ نێر به‌رامبه‌ر مێ‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 103.9.

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ تێكڕای‌ ته‌مه‌نی‌ نێر له‌ عیراق 71.5 ساڵه‌ و تێكڕای‌ ته‌مه‌نی‌ مێ‌ 74.5 ساڵه‌.

له‌ ساڵی‌ 1998ه‌وه‌ حكومه‌تی‌ عیراق ئاماری‌ دانیشتوانی‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ ئامارێكی‌ ته‌واوی‌ دانیشتوان نازانرێت. له‌ ساڵی‌ 1979 ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عیراق 12 ملیۆن كه‌س بوو، دواتر له‌ 1987 گه‌یشته‌ 16.3 ملیۆن كه‌س و له‌ 1998 به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 22 ملیۆن كه‌س.


AM:09:39:17/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 18852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو