به‌ڤیدیۆ..شارەوانییەکی تورکیا سێ گوێدرێژی خانه‌نشین کرد
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسانی شاره‌وانییه‌كی توركیا سێ گوێدرێژیان ره‌وانه‌ی خانه‌شینی كرد كه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی گه‌ڕه‌كه به‌ر ته‌سكه‌كان به‌كارده‌هێنران.
شاره‌وانیی ئۆرتۆگڵو له شاری ماردین خوانێك و ئاهه‌نگێكی ماڵئاواییان بۆ سێ گوێدرێژی سه‌ربه شاره‌وانییه‌كه‌ی رێكخست، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی دورودرێژ بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاكی ماڵانی كۆڵانه به‌رته‌سكه‌كان به‌كاریان هێنابوون كه ئۆتۆمبیلیی شاره‌وانی نه‌یتوانیووه بچێته ناویان.
شاره‌وانییه‌كه كه خاوه‌نی 40 گوێدرێژه بۆ گواستنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك، ژه‌مێك له سه‌وز و میوه‌ی له‌به‌رده‌م بینای شاره‌وانی به میوزیكه‌وه پێشكه‌ش به سێ گوێدرێژی ره‌نگ سپی كرد و خانه‌نشینیان كردن.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا قه‌دری توبارلی، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری پاكوخاوێنیی شاره‌وانیی ئۆرتۆگڵو رایگه‌یاند كه هه‌ر گو‌ێدرێژێك بۆ ماوه‌ی 8 بۆ 9 ساڵ به‌كارده‌هێنن و دوای ئه‌وه به‌پێی باری ته‌ندروستییان، گوێدرێژه‌كان ره‌وانه‌ی خانه‌نشینی ده‌كه‌ن.
ر.ع
PM:10:55:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3544
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت