پلانی حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ له‌ ساڵی 2018 ئاشكراكرا


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەمیانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ حکومەت لە رۆژی چوارشەممەدا، پرسیاری ئەوەیان ئاڕاستە کردن ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکنەکەوتن بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران چی دەکەن؟، وەڵامیان ئەوەبوو کە پەنا بۆ پلان بی دەبەن تا مووچە دابینبکەن.


د. شێرکۆ جەودەت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: "لەکۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زۆرترین گفتوگۆ لەسەر مووچە و چۆنیەتی دابینکردنی بوو بۆ فەرمانبەران لەساڵی داهاتوودا ئەوەش دوای کێشەکانی نێوان هەرێم بەغدا و لەدەستدانی به‌شێكی سەرچاوە سروشتییەکان.

وتیشی: "شاندی حکومەت دڵنیاییدا بە پشتبەستن بە پلان (بی) ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كرێت، ئەوان دەتوانن مووچه‌ به‌سیستمی پاشه‌كه‌وت وەک ئێستا بدەن بە فەرمانبەران له‌ساڵی داهاتوودا".

لەبارەی پلانی (بی) حکومەت، شێركۆ جه‌وده‌ت وتی: "حکومەت وەک ئێستا پشت بە داهاتە ناوخۆییەکان دەبەستێت و چاکسازی و پاكسازی لە لیستی خانه‌نشینانی نایاسایی و بندیوارەکان و پاسەوانی بەرپرسان و پله‌ باڵاكان دەکات، ئەگەر هاتوو لەگەڵ بە‌‌غدا رێکنەکەوتن، پشت بەو پلانە دەبەستن".

ئه‌وه‌شی وت: "ئەگەر بێت و چاكسازی لە لیستی مووچەخۆراندا بکرێت، ئەو 400 ملیار دینارەی کە داهاتی هەرێمە به‌شی مووچه‌ی مانگانه‌ ده‌كات، بەڵام بەهەموو پێوەرێک رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا باشترە و گونجاوترە جا بەهەر جۆرێک بێت".


PM:08:12:16/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 50344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو