عیراق به‌نیازی راكێشانی بۆرییه‌كی نه‌وتە كه سه‌رتاسه‌ری وڵات بگرێتەوە
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه به‌غدا خوازیاره تۆڕێك له بۆریی نه‌وت بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت رابكێشێت كه سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراق بگرێته‌وه و ببێته جێگره‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به تانكه‌ر كه پرۆسه‌یه‌كی گران و مه‌ترسیداریشه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتی عیراق بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و تۆڕه بۆرییه به‌شێكه له پلانی ستراتیژیی وه‌زاره‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی وڵات له‌رێی هێڵی بۆرییه‌وه بۆ وڵاتانی دراوسێ.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه تاكه هێڵی بۆریی ئێستای عیراق كه له‌كاردایه، ئه‌و هێڵه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به توركیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ستراوه.
ئاماه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێڵه‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له‌ماوه‌ی 35 ساڵی رابردوودا به‌هۆی جه‌نگ و ململانێوه له‌كاركه‌وتوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه عیراق له‌دوای عه‌ره‌بستانی سعودی گه‌وره‌ترین وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وته له رێكخراوی ئۆپیك و پێشتر تۆڕێكی فراوانی بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت هه‌بووه.
یه‌كێك له‌و بۆرییانه‌ی كه له‌كار كه‌وتووه به خاكی سوریادا نه‌وتی بۆ كه‌ناره‌كانی لوبنان له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست گواستوه‌ته‌وه و یه‌كێكی دیكه‌ش ئه‌و هێڵه بوو كه هه‌رێمی كوردستانی تێده‌په‌ڕاند و ده‌چووه توركیا و هێڵی سێیه‌میش نه‌وتی عیراقی به عه‌ره‌بستانی سعودیدا بۆ ده‌ریای سور گواستوه‌ته‌وه، به‌ڵام جه‌نگ و ململانێ سه‌رجه‌م ئه‌و هێڵانه‌ی له‌كارخستووه.
له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق رایگه‌یاند كه پلانی هه‌یه بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌گه‌ڵ ئێران دابمه‌زرێنێت كه ئه‌ویش هاوشێوه‌ی عیراقی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیكه.
ر.ع
PM:05:40:16/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت