به‌ ڤیدیۆ.. زرێبار ئاڵایه‌كی‌ 30 مه‌تری‌ بۆ كوردستان دروستكرد

‌خانمە بازرگان زرێبار هەورامی

وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال
كچه‌ بازرگان زرێبار هه‌ورامی‌ بۆ رۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان ئاڵایه‌كی‌ به‌ درێژیی‌ 30 مه‌تر دروستكردووه‌ و سبه‌ینێ له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ هه‌ڵده‌كرێت.

زرێبار هه‌ورامی‌ كچه‌ بازرگان كه‌ ئێستا كۆمپانیای‌ دوورینی‌ جلوبه‌رگی‌ سه‌ربازی‌ هه‌یه‌ به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ راگه‌یاند، بۆ به‌رز راگرتنی‌ رۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستان كارگه‌كه‌ی‌ ئاڵایه‌كی‌ به‌ درێژیی‌ 30 مه‌تر دروستكردووه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌ مه‌راسیمێكدا له‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ دابنرێت.

سبه‌ینێ 17-12-2017 رۆژی‌ ئاڵای‌ كوردستانه‌ و ساڵانه‌ش له‌ شاره‌كانی‌ كوردستان یادی‌ ده‌كرێته‌وه‌.

هــ. ر


PM:04:18:16/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 16120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت