بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ روویدا


وێستگه‌ نیوز –
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ روویدا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كه‌شناسی‌ و بوومه‌له‌رزه‌زانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ گوڕی‌ 3.5 پله‌ به‌ پێوه‌ری‌ رێخته‌ر له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ روویدا.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ سه‌عات 6:54:59 چركه‌ی‌ به‌یانی‌ له‌ دووری‌ 13 كیلۆمه‌تر له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ روویداوه‌.

كه‌شناسی‌ هه‌رێم ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ قوڵایی هه‌شت كیلۆمه‌تر روویداوه‌ و هه‌ستی‌ پێكراوه‌ و هیچ زیانێكیشی‌ نه‌بووه‌.



AM:09:07:16/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 15048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو