رێباز حەملان و زەكەریا سەردانی كۆسرەت رەسوڵ دەكەن


وێستگە نیوز-
رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵا بەرەو دەرەوەی وڵات بەڕێكەوتوون بۆ سەردانیكردنی كۆسرەت رەسوڵ لە وڵاتی ئەڵمانیا.

بەپێی دوو وێنە كە دەست وێستگە نیوز كەوتوون، ئەمڕۆ هەریەك لە رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵا لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێكەوتوون و مەبەستی سەردانەكەشیان هەواڵپرسینی تەندروستی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتییە كە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیایە.

وێنەكانی حەملان و زەكەریا لەنێو فڕۆكەدا گیراون لە یەكێكیان نان دەخۆن و لە یەكێكی دیكەش خەوتوون.

رێباز حەملان دوای دوو ساڵ دوورخستنەوەی لە وەزیری دارایی و ئابووری و پاشان وازهێنانیشی لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە چەند رۆژی رابردوودا لە پۆستەكەی دەستبەكار بۆوە.  


PM:11:24:15/12/2017






ئه‌م بابه‌ته 30632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو