ئەو گەنجەی بەمەبەستی خۆكوشتن فیشەكی بەخۆیەوە نا، گیانی لەدەستدا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، ئەو گەنجەی لە شەقامی ئیسكان فیشەكێكی بە سەری خۆیەوە نا بەمەبەستی خۆكوشتن، گیانی لەدەستدا.

رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە وێستگە نیوزی راگەیاند، ئەو گەنجەی رۆژی 12-12-2017 لە شەقامی ئیسكان فیشەكێكی بەسەری خۆیەوە نابوو بەمەبەستی خۆكوشتن، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، گەنجەكە خەڵكی شاری هەولێرە و بەپێی راپۆرتی پزیشكی، نەخۆشی دەروونی هەبووە.

رووداوی خۆكوشتنی ئەو گەنجە لە كاتێكدایە تەنها لە هەفتەی رابردوودا لە كوردستان دوو پێشمەرگەی دیكە و گەنجێكی دیكەش خۆیان كوشت. 


PM:10:19:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 8756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت