وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکانی راگەیاند


وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆی راگەیاند.

1- ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 18/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

2- ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە، بەرواری 19-20/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی، یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
 
3- ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 21/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
- فەرماندەی  پێشمەرگەی زێرەڤانی
- فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن
- ئەنجومەنی ئاسایش 
- دەزگای گشتی ئاسایش

4- ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 24/12/2017، مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.

- وەزارەتی دارایی و ئابووری
- وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان
- وەزارەتی پلان دانان 
- دیوانی چاودێری دارایی
- مافی مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم
- دەستەی ژینگە
- دەستەی وەبەرهێنان
- دەستەی دەسپاكی
- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی كوردستان

5- ڕۆژی سێ شەممە بەرواری 26/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
- وەزارەتی پەروەردە
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی

6- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 27/12/2017، مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
- وەزارەتی ناوخۆ
- وەزارەتی تەندروستی
- دەزگای مین

7- ڕۆژی چوار شەممە بەرواری 28/12/2017، مووچەی (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی مانگی (9)ـی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتی كارەبا
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن
- وەزارەتی گواستنەو گەیاندن
- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
- وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان
- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران



PM:09:22:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 12068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو