جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی: پاشەكەوتی مووچە، پێشمەرگەی ئاسایی و فیعلی ناگرێتەوە

‌شاخەوان عەبدوڵا

وێستگە نیوز-
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، پاشەكەوتكردنی مووچە، پێشمەرگەی ئاسایی و فیعلی ناگرێتەوە.

شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، دوای ئەوەی نیگەرانی زۆرێك لە پێشمەرگەكانیان پێگەیشت لە بارەی كەمكردنەوەی مووچەی پێشمەرگە و پاشەكەوتكردنی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، بەپەلە بەدواداچوونیان بۆ ئەو بابەتە كردووە.

ناوبراو وتویەتی "خۆشبەختانە ئێوارەی ئەمڕۆ دڵنیایم پێدرا كە بابەتی پاشەكەوتی پێشمەرگە بەهیچ شێوەیەك پێشمەرگەی ئاسایی و فعلی ناگرێتەوە، بەڵكو پلە باڵاكان و پێداچونەوە بەژمارەی پێشمەرگە و نەهێشتن و بەدواداچوون بۆ ئەو ناوانە دەكرێت كە وجودیان نییە و تەنها لیستیان پێ پڕكراوەتەوە، بۆیە دڵنیابن  مووچەكانتان  وەكو خۆی دەمێنێتەوە".


حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنیازە مووچەی پلەدارە سەربازییەكان بەڕێژەی 33% كەمبكاتەوە.


PM:08:53:15/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 17296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت