یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌مارۆی سه‌ر روسیای درێژكرده‌وه
وێستگه نیوز -
به پاساوی تێكدانی سه‌قامگیری ئۆكرانیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ 6 مانگی دیكه گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر روسیای درێژ كرده‌وه.
دۆناڵد توسك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له تویتێكدا كه بۆ رای گشتی بڵاویكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند كه "به هۆی تێكدانی سه‌قامگیری ئۆكرانیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری داوه كه بۆ 6 مانگی دیكه گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی بۆسه‌ر روسیا درێژ بكاته‌وه".
رووسیا له 18ی ئاداری ساڵی 2014 به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كریمیادا گرت، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا و هه‌ندێك له وڵاتانی دیكه گه‌مارۆی ئابووری به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
به پێی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوورییه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا خستوویه‌ته سه‌ر روسیا، 28 وڵاتی یه‌كێتییه‌كه چه‌ك به روسیا نافرۆشن و هه‌روه‌ها ته‌كنه‌لۆجیاكانی په‌یوه‌ندیدار به سێكته‌ری غاز و نه‌وت نادرێته ئه‌و وڵاته. جگه له‌وه‌ش رێگری ده‌كرێ له چالاكی بانكه‌كانی روسیا له ئابووری یه‌كێتیی ئه‌وروپادا.
به پێی ئه‌م بڕیاره‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، گه‌مارۆكان كه تا 31ی كانوونی یه‌كه‌می 2018 به‌رده‌وام بوو، بۆ 6 مانگی دیكه درێژ كرایه‌وه و كه‌رتی گه‌شتیاری و چه‌ند لێپرسراوێكی دیكه‌ی روسیاش ده‌گرێته‌وه.
PM:02:54:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت