سیستانی: پێویسته هه‌موو چه‌كه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقدا بن
وێستگه نیوز –
نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عیراق رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌موو چه‌كه‌كان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقدا بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێنه‌رێكی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عیراق له‌میانی وتاری نوێژی هه‌ینی وتی: "ده‌بێت ته‌نها چه‌ك له‌ده‌ستی حكومه‌تی عیراقدا بێت".
نوێنه‌ره‌كه‌ی سیستانی وتیشی: "ئه‌و خۆبه‌خشانه‌ی به‌شداری شه‌ڕ دژی رێكخراوی داعشیان كردووه، پێویسته بخرێنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌و گروپه چه‌كداره شیعانه‌ی به‌شداری شه‌ڕی داعشیان كردووه پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی حكومه‌ت تێكه‌ڵ بكرێن".
راشیگه‌یاند كه ده‌بێت ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه بخرێنه ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ته و چه‌ك ته‌نها له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێت.
له داوی هاتنی داعش بۆ عیراق، ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عیراق فه‌توایه‌كی دا بۆ ئه‌وه‌ی عیراقییه‌كان چه‌ك هه‌ڵبگرن و دواتر چه‌ندین گروپی چه‌كداری شیعی دروستكران و ناویان لێ‌نرا گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
PM:01:52:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 17068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت