لاڤرۆڤ: هێشتا داعش له سوریا ماوه
وێستگه نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند كه هێشتا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له سوریا هه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی: "هێشتا گروپی پهرتهوازهكراوی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سوریا بوونیان هه‌یه".
سێرگی لاڤرۆڤ له وته‌یه‌كدا له ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی په‌رله‌مانی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بێگومان ئه‌و گروپانه له‌ناو ده‌برێن.
وتیشی: "روسیا پشتیوانی هاوبه‌شه‌كانی ده‌كات و پلانی كرده‌یی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له داعش و ئه‌فغانستانه‌وه هه‌ن، داده‌نێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و هه‌ڕه‌شانه له ئه‌فغانستان و چه‌ند شوێنێكی تر هه‌ین، له سوریا مۆڵگهمانی داعشمان له‌ناوبرد، به‌ڵام هێشتا گروپی بچووكیان هه‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه له‌ناویان ده‌به‌ین".
سه‌رچاوه: سپوتنیك
PM:01:38:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت