سه‌ردانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ئیسرائیل دواخرا
وێستگه نیوز –
به‌هۆی كاروباری ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتانی میسر و ئیسرائیل دواده‌خات.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا له لێدوانیان بۆ میدیای وڵاته‌كه‌یان، رایانگه‌یاند كه به‌هۆی پێویستی بوونی مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له واشنتۆن له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر یاسای باج كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، ناوبراو سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ناوچه‌كه دواخستووه.
بڕیاربوو دوای بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له‌باره‌ی قودسه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مایك پێنس سه‌ردانی ئیسرائیل بكات و له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئیسرائیل له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته (كنێست) وتارێك پێشكه‌ش بكات.
له‌پاڵ ئه‌وه‌ی روون نییه كه‌ی پێنس سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامده‌دات، له‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كرێت سه‌ردانه‌كه ''چه‌ند رۆژێك'' دواخراوه.
ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی له ئه‌نجامی بڕیاری ، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل دروستبووه، سه‌ردانه‌كه‌ی كه بڕیاربوو رۆژی 19ی كانوونی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له میسر و ئیسرائیل ئه‌نجامیبدات، دواخراوه.
PM:12:59:15/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت