ئەمریکا: قورسە شەڕێک له خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت و دەستێکی ئێرانی تیَدا نەبێت
نیکی هەیلی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان
وێستگه نیوزـ
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاند كه ئێران بە هەڵە لە ڕێکەوتنـنامەی پەیوەست بە بەرنامە ناوکیـیەکەی تێگەیشتووە، پێشی وایه قورسە شەڕێک یان گروپـێکی تێرۆرستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت و دەسـتێکی ئێرانی تیادا نەبێت.
نیکی هەیلی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئەمریکا بەڵگەی لایە کە دەیسەلمێنێت ئێران خراپ لە سوریا و یەمەن و لوبنان و عیراق ڕەفتار دەکات.
لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیـیەکە چەندین پارچەی گەورەی موشەکی لە پـشتەوە هەیلی دانرابوون و لهبارهیانهوه وتی: ئەمانە پارچەی ئەو موشەکەن کە ئێران دروستی کردبوو و پاشان ناردویەتی بۆ میلیشیا حوسیـیەکانی یەمەن و ئەوانیش گرتوویانەتە فڕۆکەخانەیەکی مهدهنی بە ئامانجی کوشتنی سەدان خەڵکی مهدهینی، راشیگهیاند ئەم کارەی ئێران پـێشێلکردنی بڕیاری ژمارە 2231 ی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ڕێگە لە ئێران دەگرێت بۆ ماوەی 5 ساڵ موشەکی بالیستیکی بفرۆشێت.
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە شکردهوه كه موشەکەکانی ئێران تەنیا جێی مەترسی نیـیە بۆ عەرەبستانی سعودی و ئیمارات، بەڵکو مهترسییهكه بۆ تەواوی ناوچەكهیه.
ئاشكراشیكرد لە نێو پارچەکاندا پارچەی سیستەمی موشەکی ئاڕاستەکراوی دژە تانکی تێدایە کە مەوداکانیان دەگاتە زیاتر لە 3 کیلۆمەتر و لە توانیاندایە تانکێک تێکبشکێنن یان بینایەک وێرانبکەن، لهسهر ئهو بنهمایهش دوپاتیكردهوه كه "قورسە شەڕێک یان گروپـێکی تێرۆرستی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت و دەسـتێکی ئێرانی تیادا نەبێت."
هەیلی باسی لەوەش کرد لەسەر ئەم ڕەفتارە دوژمنکارانەیەی ئێران، بەمزوانە وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی نوێ لە دژی ئهو وڵاته رادەگەیەنێت.
لای خۆیەوە عەرەبستانی سعودی پـێشوازی لەم لێدوانانەی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوای لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد ڕێوشوێنی پـێویست لە دژی ئێران بگرێتەبەر تا سنورێکی بۆ دابنرێت.
ئێرانیش لە زاری عەلی ڕەزا میریوسفی، وتەبێژی شاندی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕەتیکردەوە ئەو پارچانەی لە پشت خانم نیکی هەیلییەوە دانرابوون، دەستکردی ئێرانی بێت.
PM:11:34:14/12/2017
ئهم بابهته 2512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت