بێژه‌رو پێشكه‌شكارێكی ئێن ئاڕتی گه‌ڕایه‌وه كه‌ناڵه‌كه
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له په‌یجه‌كه‌ی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه‌و پاشان له‌میدیاكاندا بڵاوبۆوه، ئه‌مرۆ دیاری ئه‌نوه‌ر پێشكه‌شكارو بێژه‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی گه‌ڕایه‌وه كه‌ناڵه‌كه.
دیاری ئه‌نوه‌ر رۆژی 13/09/2017 له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مرۆ گه‌ڕایه‌وه كه‌ناڵه‌كه‌و بۆ له‌مه‌ودوا وه‌ك بێژه‌ری هه‌واڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كه‌ی.
دیاری ئه‌نوه‌ر ماوه‌ی 7 ساڵه له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی كه‌ناڵه‌كه‌وه وه‌ك بێژه‌ری سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كان كارده‌كات. له‌كاتی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
ناوبراو خێزانداره‌و خاوه‌نی منداڵێكه.
PM:08:54:14/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 102956
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت