38 كه‌س له‌ عیراق له‌سێداره‌ دران


وێستگه‌ نیوزـ

دەسەڵاتدارانی عیراق 38 کەسیان لەسێدارەداوە کە بە تۆمەتی تێرۆر ئەو سزایەیان لەلایەن دادگاوە بۆ ده‌ركراوه‌.

داخل کازم، جێگری سەرۆکی لیژنه‌ی ئاسایشی پارێزگای زیقار ئاشگرایكرد ئەمڕۆ پـێنجشەممە 14ی كانونی یه‌كه‌می2017، بەڕێوەبەرایەتی بەندیخانەی ناسریـیە لە پارێزگاکە بڕیاری لەسێدارەدانەکانی به‌سه‌ر 38 تاوانبار له‌ تیرۆر جێبەجێ کرد، وتیشی كه‌ له‌سێداره‌دراوه‌كان سەربە هەردوو ڕێکخراوی قاعیدە و داعش بوون و کاری تێرۆرستیان ئەنجامدابوو.

به‌پێی زانیارییه‌كانی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش له‌ پارێزگای زیقار، وەزیری ناوخۆ بە ئامادەبوونی چەند کاربەدەسـتێکی دیکە سەرپەرشتی پـرۆسەی لە سێدارەدانەکانی کرد.

لای خۆیەوە وەزارەتی دادی عیراق رایگەیاند سەرۆکایەتی کۆمار بڕیارەکانی دادگای پەسەندکردبوو کە لە دژی ئەو 38 تاوانباره‌ درابوون.

لە 25 ی ئه‌یلولی 2017، عیراق 42 تاوانباری دیکەی پەیوەست بە تێرۆر لەسێدارە دا، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە ئه‌و پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانه‌ گەورەترین لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ بوو كه‌ لە عیراق ئه‌نجامدرابێت.

ر.ع


PM:06:53:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو