توركیا..دهیان كۆچبهری گیرخواردووی نێو بهردهڵانهكان رزگاركران
وێستگه نیوزـ
51 کۆچبەر کە بە نیازبوون بە نایاسایی لە رێگەی بەلەمی چووپەوە لە کەناراوەکانی ئیزمیرەوە بچنە دوورگەکانی یۆنان و لە بەردەڵانەکانی ناوچەکەدا گیریان خواردبوو، رزگارکران.
ئاژانسی ههواڵی ئهنادۆڵ بڵاویكردهوه: تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان کە لە ئاسمانەوە هاوکارییان پێشکەشی کۆچبەران دەکرد، سەرەتا شەش کەسیان لە رێگەی هێلیکۆپتەر و ئەو کۆچبەرانەشی کە لە بەردەڵانەکاندا چاوەڕێی بەلەمی تیمهكان بوون، گەیاندە کەناراوەکان.
بهگوێرهی ههواڵهكه، دوای ئەوەی کەسێک یەکەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی لەو رووداوە ئاگادار كردوهتهوه، یەکەکان بە بەلەم و هێلیکۆپتەر گهیشتونهته شوێنی رووداوەکە.
بە هۆی بەردەڵانی ناوچەکە هەلیکۆپتەرەکان لە چاوەڕوانیدا مانەوە تا خۆرهەڵاتن و دواتر دەستیان کرد بە هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی کۆچبەرەکان، بەڵام ئاژانسەکە ناسنامەی کۆچبەرەکانی ئاشکرا نەکرد خەڵکی چ وڵاتێکن.
ر.ع
PM:06:07:14/12/2017
ئهم بابهته 2372
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت