ئه‌مریكا داهاتێكی دیكه‌ی عیراق ئاشكرا ده‌كات

‌دیمەنێک لە شاری بەغدا

وێستگه‌ نیوز ـ
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ئاشكرای دەكات، دوای نه‌مانی داعش عیراق ساڵانه‌ 70 ملیۆن دۆلار له‌ كۆمپانیا فرۆكه‌وانییه‌كانی جیهان وه‌رده‌گرێت.


باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق رایگه‌یاندووه‌، دوای نه‌مانی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ زۆربه‌ی خاكی عیراق، ئێستا كۆمپانیا فرۆكه‌وانییه‌كان ئاسمانی عیراق به‌كار ده‌هێنن و بۆ نزیكتركردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانیان و به‌غداش ته‌نها له‌تێپه‌ڕبوونی ئه‌و فڕۆكانه‌ ساڵانه‌ 70 ملیۆن دۆلار له‌ كۆمپانیاكان وه‌رده‌گرێت، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و بڕه‌ داهاته‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌ڕۆیشت.

لە لایەكی دیكە و لە دوو رۆژی رابردوو هێڵی ئاسمانی ئه‌لعیراقییه‌ رایگه‌یاند، عیراق له‌ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر فڕۆكه‌یه‌ك به‌ ئاسمانه‌كه‌یدا 335 دۆلار وه‌رده‌گرێت.

هــ. ر


AM:10:13:14/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو