بەرپرسێکی ئەمنی کورد لە کەرکوک دەستبەسەرکرا

‌دیمەنێک لە شاری کەرکوک پێش رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌بڕیاری دادوه‌ر عه‌مید كاوه‌ غه‌ریب، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی داقووق و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌كادیمیای پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌.


سەرچاوەیەکی‌ ئەمنی‌ بەرپرس کەداوایکرد ناوی‌ بڵاونەکرێتەوە، بە دەنگی‌ ئەمریکای‌ راگەیاند: "بە بڕیاری‌ دادوەر عەمید کاوە غەریب، بەڕێوەبەری‌ پێشوی‌ پۆلیسی‌ داقووق و بەرێوەبەری‌ ئێستای‌ ئەکادیمیای‌ پۆلیسی‌ کەرکوک دەست بەسەرکراوە".

وتیشی‌"کاتی‌ خۆی‌ چوار چەکداری‌ داعش لە داقوق شوێن بزرکراون، کەچی‌ ئێستا شکات لە عەمید کاوە کراوە".

لای‌ خۆشیەوە ئەحمەد عەسکەری‌، ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ کەرکوک، بە دەنگی‌ ئەمریکای‌ راگەیاند: "حکومەتی‌ عیراق هەرچی‌ دۆسیەی‌ کۆنی‌ ئەفسەرە کوردەکان هەیە هەموی‌ هەڵداوەتەوە."

وتیشی‌: "هەندێک لەپلەدارە کوردەکان لە بەغداوە داواکراون، هەندێکی‌ تریشیان لەدادگاکانی‌ کەرکوک دۆسیەیان لەسەر هەڵدراوەتەوە".

حکومەتی‌ عیراق دەستگیرکردن و بریاری‌ دەستبەسەر کردن بۆ ئەفسەرە کوردەکان بەگرتنەبەری‌ رێوشوێنی‌ یاسایی‌ ناودەبات، بەڵام لایەنە کوردیەکان پێیانوایە ئەو کارە هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی‌ پێگەی‌ کورد لەنێو سلکی‌ دەزگا ئەمنیەکانی‌ کەرکوکدا.

هــ. ر


PM:11:21:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 20120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو