ره‌شاد گه‌ڵاڵی: داعش له‌ چیای قه‌ره‌چووغ و ناحیه‌ی قه‌راج بوونیان هه‌یه‌


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
ره‌شاد گه‌ڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، هێشتا داعش له‌ سنووری ناحیه‌ی قه‌راج و چیای قه‌ره‌چووغ بوونیان هه‌یه‌، به‌ڵام چالاكی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ن.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی، به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: هێشتا داعش له‌ سنووری ناحیه‌ی شه‌رگات و چیای قه‌ره‌چووغ بوونیان هه‌یه‌ و به‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه‌ ده‌رده‌كه‌ون، به‌ڵام هیچ چالاكییه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ناده‌ن.

وتیشی: "كاتی خۆی كه‌ سوپای عیراق هێرشی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ كرد، به‌سه‌ری كشاو كێوماڵی بۆ نه‌كردن، بۆیه‌ له‌و ناوچانه‌ ده‌بینرێن و هه‌ندێك جار ده‌چنه‌ گونده‌كان و ئه‌گه‌ر ماڵێك له‌ ماڵ نه‌بن ده‌رگاكه‌ی ده‌شكێنن و زه‌خره‌و خواردنه‌كانی ده‌به‌ن".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، هێزەکانی دژەتیرۆری عیراق راپۆرتێکی ترسناکیان بۆ عبادی نارد باسیان لەوەكرد کە سەدان چه‌كداری داعش دزەیان کردوه‌تە سنووری ناحیەی (جرف الصخر) له‌ سنووری پارێزگای بابل و رەوشەکە بەرەو تێکچون دەچێت و هەرەشەی جدین بۆسنورەکە.

رۆژی 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عیراقی له‌ داعش راگه‌یاند و سوپاسی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی عیراق كرد جگه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌، دواتر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و له‌ هه‌ولێریش كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌و شه‌هیدانی داعش خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

دواتر نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا ناوی پێشمه‌رگه‌ی زیاد كرد.


PM:09:17:13/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 4940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو