نێچیرڤان بارزانی چۆن پێناسه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ یه‌كێتی كردووه؟
سه‌رۆكی حكومه‌ت نیچیرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت قوباد تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز-
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان کەلە پشکی یەکێتییە، ئه‌مرۆ 13/12/2017 رایگه‌یاند كه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كێتی راگه‌یاندووه كه قوباد تاڵه‌بانی تاكه نوێنه‌ری یه‌كێتییه بووه له‌پۆسته‌كه‌یدا داوای هیچ شتێكی بۆ خۆی نه‌كردووه‌و ته‌نها داواكارییه‌كانی بۆ خه‌ڵك بووه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له‌به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕ تی ڕایگه‌یاند كه نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌كێتی ڕاگه‌یاندووه كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك ته‌نها كه‌سه له‌وپۆسته‌دا كه‌داواكاری شه‌خسی بۆخۆی لێنه‌كردووه‌و داواكارییه‌كانی بۆ خه‌ڵكی بووه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی ڕاشیگه‌یاند كه قوباد تاڵه‌بانی كاری زۆری بۆ چاكسازی كردووه، به‌ڵام یه‌كێكه له‌وانه‌ی نایه‌ت له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه باسی كار‌و چالاكییه‌كان و پرۆژه‌كانی بكات.
سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ی كه مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌سه‌ر قوباد تاڵه‌بانی كردوویه‌تی ناوبراو وتی"مه‌حمود سه‌نگاوی كار بۆ لیستێكی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كات و غه‌دریشی له‌قوباد تاڵه‌بانی كرد".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه قوباد تاڵه‌بانی له‌كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاماده‌بووه‌و ئاماژه‌ی به‌كاره‌كانی حكومه‌ت كردووه ئه‌وسا مه‌حمود سه‌نگاوی هیچ ره‌خنه‌ی‌یه‌كی ئاراسته نه‌كرد.
PM:08:21:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 20300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت