وێستگه نیوز كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆ بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌ك باڵا له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه، 13/12/2017 ڕایگه‌یاند كه له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ئاینده ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان .
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌وێستگه نیوز ڕایگه‌یاند كه به‌چاودێری به‌ڕێز رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رگه‌رمی تاوتوێكردن و ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بین.
سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاند له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ئاینده‌وه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نۆو تاكۆتایی ئه‌م مانگه ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران مووچه وه‌رده‌گرن.
هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بێ گه‌رد تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی به‌رنامه‌ی تاوتوێی كه‌ناڵی ئاسمانی ئێن ئاڕتی ڕایگه‌یاند له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مریاندا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دڵنیا كراونه‌ته‌وه كه ئه‌و هه‌واڵه ناڕاسته كه‌باس له‌وه ده‌كرێت كه له 2018 مووچه خراپتر ده‌بێت له‌ئێستادا ناوبراو ووتی "پێیانراگه‌یاندوون كه به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك ئێستا".
ئه‌مرۆ 12/12/2017 هه‌ردوو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان و نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردوو كۆبونه‌وه.
دوای کۆبوونەوەی حکومەتی و پەرلەمان سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، پێداچوونەوە بە دەرماڵەکان و مووچەی خانەنشینان و خانەنشینە پلە تایبەتەکاندا دەکەن، سندوقی خانەنشینیش کارادەکرێتەوە.
ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ شێركۆ جه‌وده‌ت، وتی: "لە کۆبوونەوەکەدا هەموو ئەگەرەکان لەبارەی دابینکردنی بودجە و موچە تاوتوێ‌کران".
لەبارەی دابەشکردنی موچە، ئامانج رەحیم پشتڕاستی کردەوە کە پێش 2018 موچەیەکی دیکە دابەشدەکرێت.
سه‌باره‌ت به ساڵی داهاتوش وتی: "لە کۆبوونەوەکەدا دوو ئەگەر باسکران، یەکەمیان ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکبکەوین و بەغدا موچە بنێرێ، دووەمیان ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێکنەکەوین و بە داهاتی خۆمان موچە دابین بکەین، لە هەردوو بارەکەشدا گۆڕانکاری دەکرێت".
ئامانج رەحیم ئاشكراشیكرد کە پێداچوونەوەی راستەقینە بە لیستی موچەخۆراندا دەکرێت و وتی: "ئەگەر حکومەتی عیراق بودجە نەنێرێت، بەو داهاتەی لە ساڵی 2018 دەستمان دەکەوێت، ناتوانین مانگانە و لەکاتی خۆیدا موچە دابین بکەین، ئەگەر بەغداش شایستە داراییەکان بنێرێ بەدڵنیاییەوە بارودۆخمان باش دەبێت".
رەتیشی کردەوە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی ئەوە کرابێت لە 2018 بە دوو مانگ موچەیەک دابەش بکرێت.
لەبارەی کێشەکانیش لەگەڵ بەغدا ئامانج رەحیم ئاماژەی بەوەدا کە فراکسیۆنە کوردستانییەکان یەکدەنگن و دژی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ی عێراقن. گوتیشی: "کێشەی گەورەمان لەگەڵ بەغدا جێبەجێکردنی دەستوورە".
هاوكات شێرکۆ جەودەت، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی و نوێنەری پەرلەمان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وتی: "دۆخەکە زۆر مەترسیدارە و هەوڵدەدەن پێکەوە چارەسەری بکەن."
شێرکۆ جەودەت کە سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانیشە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "هەوڵەکانمان بۆ ئەوەن بەزووترین کات مووچە دابینبکرێت، بەڵام نابێت مووچەخۆری راستەقینە بکرێتە قوربانی مووچەخۆری وەهمی و کەسانێک کە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن".
ئاشکراشی کرد کە بۆ پرسی بودجە و چارەسەرکردنی کێشەکان شاندێک لە پەرلەمانی کوردستان سەردانی پەرلەمانی عیراق دەکات.
PM:07:46:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 17380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت