ئه‌مریكا: له عیراق هه‌ڕه‌شه‌مان لێكراوه
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان له عیراق له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه.
ئیریك باهۆن، یه‌كێك له وته‌بێژه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه واشنتن ئاگاداری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه و ده‌شتوانێت به‌رگری له‌خۆی بكات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند كه به به‌رده‌وامی چاویان له‌سه‌ر شكستهێنان به‌داعش ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی سوریاش، باهۆن رایگه‌یاند كه رژیچمی به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تباره به پێشێلكاری له‌دژی گه‌له‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته بدۆزرێته‌وه، جه‌ختیشیكرده‌وه: "مافی به‌رگریكردن له‌خۆمان هه‌یه و به‌رگریش له‌خۆمان ده‌كه‌ین".
له 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017، ئه‌مریكا پیرۆزبایی له گه‌ل و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق كرد به‌بۆنه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خاكه داگیركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
دوپاتیشیكرده‌وه كه واشنتن پابه‌نده به پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی بۆ هێنانه‌كایه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له ناوچه رزگاركراوه‌كان.
ر.ع
PM:06:08:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت