كرملین: شكست بێ خاوه‌نه و سه‌ركه‌وتن ئاغای زۆری هه‌یه
هێزەکانی روسیا لە سوریا
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی كۆشكی كرملین وه‌ڵامی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكای دایه‌وه كه باسیان له سه‌ركه‌وتنه‌كانی واشنتن به‌سه‌ر داعش له عیراق و سوریا و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی روسیا له سوریا كردبوو.
جیمیتری بیسكۆف، وته‌بێژی كۆشكی كرملین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌ندێكی روسیی هێنایه‌وه كه ده‌ڵێت: "شكست بێ خاوه‌نه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتن ئاغای زۆری هه‌یه"، هه‌ر له‌وه‌شه‌وه رونیكرده‌وه كه ته‌نها سه‌ركه‌وتن به‌س نییه، پشتیوانیشی له بڕیاره‌كه‌ی فلادیمێر پوتن، فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی روسیا كرد بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانیان له سوریا.
وته‌بێژی كۆشكی كرملین راشیگه‌یاند كه وێڕای كشانه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هێزانه به‌ڵام كاری هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی روسیا له ناوچه‌كانی حومه‌یم و ته‌رتوس له سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
رۆژی سێشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2017، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆر له عیراق و سوریا به‌دیهێناوه، ئه‌مه‌ش دوای یه‌ك رۆژ له لێدوانێكی فلادیمێر پوتن هات كه له بنكه‌ی سه‌ربازیی حومه‌یم به‌هه‌مانشێوه سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌دریان رانكین گالاوی، وته‌بێژی به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا سه‌رسوڕمانی خۆی له بڕیاره‌كه‌ی روسیا بۆ كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی له سوریا راگه‌یاند و باوه‌ڕی به‌و هه‌نگاوه نه‌كرد، له هه‌مانكاتیشدا جه‌ختیكردووه كه ئه‌و هه‌نگاوه هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ئه‌وله‌ویاته‌كانی ئه‌مریكا له سوریا ناهێنێت.
ر.ع
PM:04:48:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت