چه‌ندین سه‌رۆك ووڵات بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌ی "لوتكه" گه‌یشتنه ئه‌سته‌مبوڵ
ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا‌و مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكی فه‌ڵه‌ستین فۆتۆ- ئاژانسه‌كان- تورك پرێس
وێستگه نیوز- ئاژانسه‌كان
بۆ گفتووگۆكردن له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد ترامب سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه تیایدا ئۆشه‌لیم- قودسی وەكو پایتەختی ئیسرائیل ناساند، ئه‌مرۆ، چوارشه‌ممه 13/12/2017 ، چل و هه‌شت ووڵاتی ئیسلامی ئه‌ندام له‌رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له ئه‌سته‌نبوڵ كۆده‌بنه‌وه.
میدیاكانی توركیا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر پێشنیازی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی ڕێكخراوه‌كه بووه‌و تیایدا گفتووگۆ له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌وه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن "زۆرینه‌ی ووڵاتانی دنیا ڕه‌تكراوه‌ته‌وه".
چه‌ندین سه‌رۆكی ووڵاتانی ئیسلامی له‌م لوته‌كه‌یه به‌شدارن و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌سته‌مبول له‌وانه ئیلھام عەلیێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان، حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران و شاهید خاقان عەباسی، سەرۆکوەزیرانی پاکستان.بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، مەحموود عەباسیم، سەرۆکی فەلەستین، مستەفا ئاکنجی، سەرۆککۆماری تورکی قوبرسی باکوور.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو دۆناڵد ترامب وه‌ك بۆمبێكی سیاسی كه پارچه‌كانی به‌رهه‌موو دنیای ئیسلامی بكه‌وێت له‌وتارێكیدا ڕایگه‌یاند ئۆرشه‌لیم - قودس پایته‌ختی ئیسرائیله‌و داوای له باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكایش كرد كه باره‌گاكه‌یان بگوازنه‌وه بۆ ئۆشه‌لیم كه ئه‌م بڕیاره‌شی یه‌كێكه له‌به‌ڵێنه‌كانی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی له‌سه‌ره‌تای 2017دا، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ر له‌به‌رچاوگرتنی بڕیاری 476 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه.
PM:12:04:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت