روسیا دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی له سوریا ده‌هێڵێته‌وه
دیمتری بێسكۆڤ
وێستگه نیوز - دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی روسیا به‌شێك له هێزه‌كانی وڵاته‌مه‌ی له سوریا كشانده‌وه، كۆشكی كریملن رایگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی لێدانی چه‌كداره تیرۆریسته‌كان روسیا دوو بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی كه یه‌كێكیان ده‌ریاییه و ئه‌وی دیكه‌یان ئاسمانییه له سوریا ده‌هێڵێته‌وه.
رۆژی دووشه‌ممه ڤلادمیر پۆتن پوتن سه‌رۆكی روسیا فه‌رمانی ده‌ركرد به كشانه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سوریا و رایگه‌یاند كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌ركه‌كانی له سوریا ته‌واو كردووه.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی پوتن له سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراودا بوو بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی حه‌میمیمی روسی و له‌وێ چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سوریا كه‌وت و له‌به‌رده‌م سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌شیدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
دیمتری بێسكۆڤ وته‌بێژی كرێملن له‌لێدوانێكدا وتی: "به‌هۆی ته‌واوبوونی ئه‌ركی رزگاركردنی سوریا و ئازادكردنی خاكه‌كه‌ی له‌ژێر ده‌ستی تیرۆریستان‌دا، چیتر پێویست ناكات هێزێكی زۆری روسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراون له سوریادا بمێننه‌وه".
وتیشی: "روسیا بنكه‌ی ئاسمانی حه‌میمیم له پارێزگای لازقیه و بنكه‌ی سه‌ربازیی ده‌ریایی له به‌نده‌ری ته‌ڕتوس ده‌هێڵێته‌وه".
بێسكۆڤ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رۆك جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه تیرۆریستان له‌وانه‌یه جارێكی دیكه هێزی خۆیان ده‌ربخه‌ن له سوریادا. ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات ئه‌وا رووبه‌ڕووی هێرشی رووخێنه‌ر ده‌بنه‌وه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
AM:08:36:13/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 964
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت