عه‌با سیحرییه‌كه
وێستگه نیوزـ
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پیاوێكی چینیان بڵاوكرده‌وه كه خۆی له‌پشت عه‌بایه‌كه‌وه و ده‌شارێته‌وه و روپۆشی عه‌باكه‌ش ده‌بێت به‌و شوێنه‌ی كه تیایدایه و له‌یه‌كی جیاناكه‌یته‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه تائێستا 20 ملیۆن جار بینراوه و له‌وباره‌یه‌شه‌وه ئه‌فسه‌رێكی چینی رایگه‌یاندووه كه ئه‌و پیاوه چاوبه‌ستی له خه‌ڵك كردووه و راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه عه‌باكه له چه‌ند ریشارڵێكی نه‌رم دروستكراوه كه چه‌ندین هاوێنه‌ی پێوانه‌یی تێدایه كه توانای گۆڕینی رێڕه‌وی روناكییان هه‌یه.
ده‌شڵێت له‌وكاته‌دا كه پیاوه‌كه ده‌چێته پشت عه‌باكه‌وه، چاوی مرۆڤ جه‌سته‌ی پیاوه‌كه نابینێت، ئاشكراشیكردووه كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له دروستكردنی عه‌باكه‌دا به‌كارهاتووه، له بنه‌ڕه‌تدا بۆ دروستكردنی جۆره پۆشاكێكی سه‌ربازیی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنرێت.
هاوكات شاره‌زایانی بواری كۆمپیوته‌ر ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ئه‌و چاوبه‌سته جگه‌له به‌كارهێنانی چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراو كه فێڵ له چاوی مرۆڤ ده‌كات و كه‌سه‌كه له‌به‌رچاوی ده‌شارێته‌وه، هیچی دیكه نییه.
ر.ع
PM:11:10:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 11359
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت