قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئێواره‌ی رۆژی دوشه‌ممه 11ی كانونی یه‌كه‌می 2017، سبه‌ینێ سێشه‌ممه ده‌وام له خوێندنگاكانی سنوری ئه‌و قه‌زایه راده‌گیرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ وێستگه نیوز، ناسیح مەلا حەسەن قائیمقامی دەربەندیخان له‌وكاته‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌نیخان له‌ناو به‌نداوه‌كه‌دا بوو، هه‌ر له‌وه‌ێوه سه‌باره‌ت به راگرتنی ده‌وامی خوێندنگه‌كان رایگه‌یاند كه به راوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكه بڕیاریانداوه كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌می 2017 له سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان بكرێته پشوو و ده‌وام نه‌كرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری راگرتنی ده‌وامی خوێندنگه‌كان، ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن رایگه‌یاند كه به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێی هاوڵاتیان و مانه‌وه‌یان له‌ده‌ره‌وه و خۆئامادهنهكردنیان بۆ وانه و تاقیكردنه‌وه‌كان، بڕیاره‌كه دراوه.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتنی هیچ زیانێك به به‌نداوه‌كه، قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند كه به‌نداوه‌كه سه‌لامه‌ته و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداو له‌ناو بهنداوهكهدان و له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخی به‌نداوه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی كانونی یه‌كه‌می 2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری و قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان رویدا و هاوڵاتیانی ناوچه‌كه به رونی هه‌ستیان پێكرد.
بومه‌له‌رزه‌كه کاتژمێر 5:10 خولەک رویداوه و چه‌ند چركه‌یه‌كیش به‌رده‌وام بووه و ئه‌و هاوڵاتیانی هه‌ستیان پێكردووه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رایانكردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، به‌پێی میدیاكانی عیراقیش بومه‌له‌رزه‌كه شاری كه‌ركوكیشی گرتوه‌ته‌وه.
بومه‌له‌رزه‌كه له شاری هه‌ولێریش هه‌ستی پێكراوه و به‌پێی زانیارییه‌كان گوڕه‌كه‌ی 5.4 پله بووه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و ناوچه‌كانی بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە و ناوچەکانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه.
له 12ی تشرینی دووەمی 2017ش بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە هەشت کەس لە دەربەندیخان و کەلار و قەزای شارەزوور گیانیان لەدەستدا و 300ی دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 5.42 خولهك بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م له‌هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م بووه دووباره بۆته‌وه و ئه‌مجاره‌یان 4.9 پله بووه به پله‌ی رێخته‌ر.
PM:10:07:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3182
جار خوێنراوهتهوه