فوئاد مەعسوم ئه‌یاد عه‌لاوی داوای ده‌ستكردن به‌ گفتوگۆیه‌كی گشتگیر ده‌كه‌ن

‌ئەیاد عەلاوی و فوئاد مەعسوم

وێستگه‌ نیوزـ

هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11ی كانونی یه‌كه‌می 2017 كۆبونه‌وه‌ و داوایانكرد هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌كی گشتگیر بكه‌ن تا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق چاوی به‌ ئه‌یاد عه‌لاوی، جێگری سه‌رۆك كۆمار كه‌وتووه‌ و تاوتوێی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منیی عیراقیان كردووه‌.

فوئاد مه‌عسوم و عه‌لاوی جه‌ختیشیان له‌سه‌ر بره‌ودان به‌ وڵات له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان و پته‌وكردنی پێگه‌ی عیراق له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی كردوه‌ته‌وه‌ به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش و كۆتایی هاتنی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ عیراق و رزگاركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌ داگیركراوه‌كان.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ كۆماری عیراق و جێگره‌كه‌ی باسیان له‌ مه‌ترسیی كه‌ڵه‌كه‌بونی ناكۆكییه‌كان كردووه‌ و دوایانكردووه‌ حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ گفتوگۆیه‌كی گشتگیر بكه‌ن تا بگه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی.

له‌ دیداره‌كه‌دا باس له‌ گرنگیی هاوكاریی و لێكگه‌یشتنی نێوان پێكهاته‌كانی شاری كه‌ركوكیش كراوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و  تایبه‌ته‌ به‌ ئیداره‌ و ئاسایی و ئابوریی ئه‌و شاره‌ و باوه‌ڕی خۆیان نیشانداوه‌ كه‌ جگه‌له‌ گفتوگۆ هیچ شتێكی دیكه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا هه‌ردولا جه‌ختیان له‌سه‌ر سازكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی داهاتووی عیراق و گه‌ره‌نتیی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كایان كردوه‌ته‌وه‌.

ر.ع


PM:09:57:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو