پۆلیسی هەولێر: برایەك بە قەزا و قەدەر خوشكەكەی خۆی دەكوژێت
وێستگە نیوز-
پۆلیسی هەولێر كوشتنی كچێكی لەلایەن براكەیەوە راگەیاند و تۆمەتباریش دوای هەڵهاتنی، دەستگیركراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە، كەمێك پێش ئێستا لەیەكێك لەگەڕەكەكانی شاری هەولێر پۆلیس ئاگادار كرانەوە بەبوونی ڕووداوێكی نەخوازراو.
لە هەواڵەكەدا هاتووە "دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا برایەك لەكاتی خاوێنكردنەوەی چەكەكەی گوللەیەك دەردەچێت بە خوشكەكەی دەكەوێت بەناوی (ف)، تەمەن (۱٦) ساڵ، دواتر برایەكەی ڕادەكات، بەڵام بەدەستخۆشیەوە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی كوشتن توانیان برایەكەی دەستگیر بكەن".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەیان بەوەكردووە، لەلایەن پۆلیسەوە دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە كرایەوە.
PM:09:20:11/12/2017
ئهم بابهته 4848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت