به‌ڤیدیۆ..چركه‌ساتی خۆته‌قاندنه‌وه‌ی خۆكوژه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نیویۆرك
خۆکوژەکە
وێستگه نیوزـ
کاربەدەسـتانی نیویۆرک ناسنامەی ئەو کەسەیان ئاشکرا کرد کە سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ به‌كاتی ئه‌مریكا لە وێستگەی میترۆی پـۆرت ئەپۆرێتی شارەکە بۆمبێکی بە خۆیدا تەقاندەوە و خۆی و 4 کەسی دیکەی بریندار كرد.
کاربەدەسـتێکی نیویۆرك به ئاژانسی ئەسۆشیەتد پـرێس-ی رایگه‌یاند كه تۆمه‌تباره‌كه ناوی عەقائدوڵڵا-یە و تەمەنی 27 ساڵە و دانیشتووی شاری نیویۆرک و بە ڕەچەڵک بەنگلادیشیـیە و وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه كه له‌سه‌ر رێگا و له‌كاتی رۆیشتن و له‌نێو هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیسی نیویۆرک رایگه‌یاند كه هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌و به‌نگلادیشییه تێرۆرستی بووە و عەقائد لە ژێر کاریگەری بیروباوەڕی داعش بووە.
دەشڵێن هیچ بەڵگەیەک نیـیە گومانی ئەوەی لێبکرد پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە داعشەوە هەبووبێت و بۆمبەکەش دەسـتکردی خۆماڵی بووە و لە جۆری لولەیی بووه.
بەیانی رۆژی دووشەممە 11ی كانونی یه‌كه‌می 2017 به‌كاتی ئه‌مریكا، لە کاتی قەرەباڵغی هاتوچۆدا لە ناو ڕێڕەوێکی وێستگەی میترۆی پـۆرت ئەپۆرێتی و تایم سکوێر-ی شاری نیویۆرک تەقینەوەیەک رویدا و دەسـتبەجێ خەڵکی شوێنی تەقینەوەکەیان چۆڵ کرد و هێزەکانی پـۆلیس و فریاگوزاریش گەیشتنە شوێنی روداوەکە.
ر.ع
PM:09:01:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 55888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت