دوا ئاماری ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه روویان له نه‌خۆشخانه‌كان كردووه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
له سنوری شاری سلێمانی و قه‌زای شاره‌زوور نزیكه‌ی 60 هاوڵاتی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كانه‌وه روویان له نه‌خۆشخانه‌كان كردووه، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه 14 هاوڵاتیان برینداربوون.
د.میران محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی ئه‌مڕۆوه 20 هاوڵاتی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان كراون له‌وه‌ش پێنجیان برینداربوون، ئه‌وانه‌ی دیكه ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون.
هاوكات د.هونه‌ر جه‌عفه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی شاره‌زوور به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كانه‌وه نۆ بریندار ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون له‌وه‌ش سێیان شكاوی و ئه‌وانه‌ی دیكه رووشاوییه، 30 تا 40 كه‌سیش حاڵه‌تی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه.
به‌ڵام د.سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه هیچ هاوڵاتییه‌ك رووی له نه‌خۆشخانه نه‌كردووه.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ی كانونی یه‌كه‌می 2017 بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شاری سلێمانی و دەوروبەری و قەزای دەربەندیخان رویدا و هاوڵاتیانی شاره‌كه به رونی هه‌ستیان پێكرد.
بومه‌له‌رزه‌كه کاتژمێر 5:10 خولەک رویداوه و چه‌ند چركه‌یه‌كیش به‌رده‌وام بووه و ئه‌و هاوڵاتیانی هه‌ستیان پێكردووه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان رایانكردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان، به‌پێی میدیاكانی عیراقیش بومه‌له‌رزه‌كه شاری كه‌ركوكیشی گرتوه‌ته‌وه.
بومه‌له‌رزه‌كه له شاری هه‌ولێریش هه‌ستی پێكراوه و به‌پێی زانیارییه‌كان گوڕه‌كه‌ی 5.4 پله بووه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و ناوچه‌كانی بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر روویداوە و ناوچەکانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه.
له 12ی تشرینی دووەمی 2017ش بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر ناوچەكانی هەرێمی کوردستان و عیراق و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و بەهۆیەوە هەشت کەس لە دەربەندیخان و کەلار و قەزای شارەزوور گیانیان لەدەستدا و 300ی دیكه‌ش برینداربوون.
دواتر دارا حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كاتژمێر 5.42 خوله‌ك بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌م له‌هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌ی بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م بووه دووباره بۆته‌وه و ئه‌مجاره‌یان 4.9 پله بووه به پله‌ی رێخته‌ر.
PM:08:23:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت