سەرلەبەیانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌كاتی ئه‌مریكا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری مانهاتن-ی ناوه‌ڕاستی نیویۆرك له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا روویدا.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌ه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه و پۆلیسیش چووه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیركردووه و چه‌ند كه‌سێكیش بریندارن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پۆلیسی نیویۆرك له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌كه له‌نزیك وێستگه‌ی پاسی سه‌ره‌كیی مانهاتن روویداوه و سێ هێڵی میترۆی ناوچه‌كه‌ش لە سەرنشینەکانی چۆڵكراوه.
هاوكات كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ته‌قینه‌وه‌كه ئاگادار كراوه‌ته‌وه و پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه روداوه‌كه به دیاریكراوی له شه‌قامی 42ی له‌سه‌ر رێگای هه‌شته‌م له مانهاتن رویداوه و شوێنه‌كه ئه‌وه‌نده له گۆڕه‌پانی تایمز سكوێره‌وه دوور نییه.
بەوتەی پۆلیسی نیویۆرک، ئه‌و گومانلێكراوه‌ی كه ده‌ستگیركراوه بۆمبێکی پێبووە، راشیگه‌یاندووه كه تەقینەوەکە وەک هێرشێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
PM:04:22:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 1752
جار خوێنراوه‌ته‌وه