رەفعەت عەبدوڵا: 31ی مانگی داهاتوو یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت

‌رەفعەت عەبدوڵا.. به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی

وێستگه‌ نیوز ـ
به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە رۆژی 31ی کانوونی دووەمی داهاتوو یەکێتی کۆنگرە ببەستێت.

رەعفەت عەبدوڵا، بە دەنگی ئەمریکای وتووە: "مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و وا بڕیاره‌ ده‌سته‌یه‌كی 10 كه‌سی پێكبهێنرێت كه‌ بۆ ماوه‌ی سێ مانگ یه‌كێتی به‌ڕێوه‌ببات تا رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی كه ‌بڕیاره‌ له 31ی كانوونی دووه‌می 2018، كۆنگره‌ ئه‌نجام بدرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو 10 کەسە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتییەوە هەڵدەبژێردرێن، بەڵام خۆی تیادا نییە، چونکە ئەو یەکێک بووە لەوانەی پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی مەکتەبی سیاسی کردووە.

هەروەها وتیشی: "پۆستی سکرتێری گشتی تەنیا بۆ مام جەلال، دەمێنێتەوە و ره‌نگه‌ له ‌كۆنگره‌ش به‌و شێوه‌یه‌ بڕیاری مانه‌وه‌ی بده‌ین، پۆسته‌كانی خوار ئه‌وه‌ هەڵدەبژێرین".

ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتی وتی: "کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئەوەندە گەورەن دەترسین بە کۆنگرەیەک چارەسەر نەبن".

هــ. ر


AM:09:02:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو