سوریا.. 137 منداڵ لە غوتەی سەربە دیمەشق پێویستیان بە گواستنەوەی بەپەلە هەیە

‌کاریگەرییەکانی جەنگ لە سوریا وردە وردە دەردەکەون

وێستگه‌ نیوز ـ
رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، 137 مێردمنداڵ لە ناوچەی غوتەی دەرەوەی شاری دیمەشقی سوریا نەخۆشن و پێویستیان بە گواستنەوەی بەپەلە هەیە.


رێکخراوەکە دوێنێ لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو مێردمنداڵانە تەمەنیان لە حەوت ساڵەوە تا 17 ساڵە و لە خۆرهەڵاتی غوتە دەژین کە 400 هەزار کەسی تیایدا نیشتەجێیە، و لە ساڵی 2013 وە خواردن و دەرمانی پزیشکی پێویستیان پێ ناگات.

رێکخراوەکە ئەوەشی وتووە: "پێنج منداڵ بەهۆی نەبوونی تەندروستی پێویستەوە گیانیان لەدەستداوە و بارودۆخی ناوچەکەش یەکێکە لە خراپترین بارودۆخەکان لە رووی تەندروستییەوە لەدوای ساڵی 2011وە.

فران ئیکویزا، نوێنەری رێکخراوی یونسێف لە سوریا رایگەیاند، منداڵان هێشتا لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین و داواش لە سەرجەم لایەنە شەڕکەرەکان دەکات بەبێ مەرج رێگا بدەن هاوکاری مرۆیی بگاتە ئەو ناوچانەی هاوڵاتییەکانیان پێویستیان بە هاوکارییە.

دەشڵێت: نزیکەی لە 12%ی منداڵانی غوتە کە تەمەنیان لە خوار پێنج ساڵەوەیە تووشی بەدخۆراکی بوون، کە ئەوەش بەرزترین رێژەیە تۆمارکرابێت لەسەرەتای شەڕی ناوخۆوە.

هــ. ر


AM:08:55:11/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو