گوندێكی ئه‌ڵمانی به 140 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا
دیمەنێک لە گوندەکە
وێستگه نیوز ـ
له‌ولایه‌تی براندنبرگی ئه‌ڵمانیا گوندێك كه 90 بینای تێدابووه به 140 هه‌زار یۆرۆ فرۆشرا، كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 120 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی DW ی ئه‌ڵمانیا راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكردوه: گوندی (ئه‌لوینه)ی سه‌ربه ولایه‌تی براندنبرگی ئه‌ڵمانیا كه 90 بینای تێدایه‌و ته‌نها 15 كه‌س ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی، به 140 هه‌زار یۆرۆ فرۆشراوه.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو: "ئه‌م گونده هیچ پاس و رێگه‌یه‌كی هاتوچۆی له‌سه‌ر نیه، ده‌كه‌وێته 100 كیلۆمه‌تری شاری به‌رلینه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، ئه‌و گونده میژووه‌كه‌ی بۆ 120 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێتوه كه بۆ كرێكاران و كارمه‌ندنی كارگه‌ی خه‌ڵوز دروستكراوه.
هــ. ر
AM:12:04:11/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 4876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت