داعشه‌كانی عیراق و سوریا ده‌چنه‌ لیبیا

‌چەکدارانی داعش سەرەتای هاتنیان بۆ عیراق

وێستگه‌ نیوز ـ
وته‌بێژی فه‌رمی سوپای لیبیا له‌ باره‌ی پاشماوه‌كانی داعش و قاعیده‌ له‌ لیبیا هۆشداریی ده‌دات و رایگه‌یاند، "راپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كان ته‌ئكیدی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌ندامانی داعش له‌ سوریا و عیراقه‌وه‌ به‌ هاوكاری وڵاتانی بیانی ده‌نێردرێنه‌ لیبیا".


پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بوابه‌ الوسگ" ی لیبی له‌ زاری، ئه‌حمه‌د مسماری، وته‌بێژی فه‌رمی سوپای لیبیاوه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "راپۆرته‌ هه‌واڵگرییه‌كان ته‌ئكید له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌ندامانی داعش له‌ سوریا و عیراقه‌وه، به‌ هاوكاریی هه‌واڵگریی وڵاتانی بیانی،‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ لیبیا".

قسه‌كانی وته‌بێژه‌كه‌ی سوپای لیبیا پاش ئه‌وه‌یه‌ كه‌، ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌ و نامه‌ی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خەلیفەی داعش ئاشكراكران و داوای له‌ سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ لیبیا ده‌كرد، باشووری لیبیا بكه‌نه‌ ناوچه‌یه‌ك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌ هه‌ڵاتووه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ عیراق و سوریا و وڵاتانی دیكه‌ و له‌وێوه‌ ده‌ست به‌ ھێرشكردنه‌ سه‌ر لیبیا و میسر و تونس بكه‌ن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە داعش لە عیراق و سوریا کۆتاییان پێ هات و هەردوو وڵات کۆتایی هاتنی جەنگیان بەسەر داعشدا راگەیاند.

هــ. ر


PM:10:38:10/12/2017


ئه‌م بابه‌ته 3052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو