به‌وێنه‌.. نمایشه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی عه‌بادی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا

‌نمایشە سەربازییەکە

وێستگه‌ نیوزـ

سوپای عیراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017، له‌ گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگه‌كان له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا نمایشێكی سه‌ربازیی به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی رێكخراوی داعش له‌ عیراق ساز كرد.

له‌ نمایشه‌كه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیزانی عیراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌ چه‌داره‌كانی عیراق ئماده‌بوون و تیایدا جگه‌له‌ سوپای عیراق و هێزه‌كانی پۆلیس، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش به‌شداربوون.

رۆژی شه‌ممه‌ 9ی كانونی یه‌كه‌می 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، كۆتایی هاتنی رێكخراوی داعشی دوای سێ ساڵ له‌ عیراق راگه‌یاند و سه‌رجه‌م ئه‌و خاكانه‌ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه‌ كه‌ كه‌وتبونه‌ ده‌ست ئه‌و رێكخراوه‌.

ر.ع


PM:10:04:10/12/2017
























ئه‌م بابه‌ته 6564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت