ناتانیاهۆ: وانه له‌و كه‌سانه وه‌رناگرین كه گونده كوردییه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه "وانه" له سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌ربگرێت كه به‌وته‌ی ناوبراو"گوندی كورده‌كان بۆردومان ده‌كات و پشتیوانی له ئێران و تیرۆرستانی غه‌ززه ده‌كات".
ناتانیاهۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتی: "ئه‌ردۆغان هێرشیكرده‌سه‌ر ئیسرائیل.. من وا فێرنه‌بووم وانه‌ی ئه‌خلاق له سه‌ركرده‌یه‌ك وه‌ربگرم كه گونده كوردییه‌كان له وڵاتی خۆیدا بۆردومان بكات و رۆژنامه‌نوسان ده‌ستگیر بكات و هاوكاریی ئێران بكات بۆ تێپه‌ڕاندنی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و یارمه‌تیی تیرۆرستان به كه‌رتی غه‌ززه‌شه‌وه بدات خه‌ڵكی بێ‌تاوان بكوژن".
وه‌ڵامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل دوای ئه‌وه دێت كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هێرشی توندی كرده‌سه‌ر سیاسیه‌تی ئیسرائیل له ناوچه‌كه و بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاشی ره‌تكرده‌وه كه شاری قودسی به پایته‌ختی ئیسرائیل ناساند.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندبوو: "قودس هێڵی سوره و توركیا رێگه‌نادات ئه‌و پیلانانه جێبه‌جێ بكرێن كه ئه‌و شاره ده‌كه‌نه ئامانج".
PM:08:21:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 3372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت