نه‌وه‌یه‌كی سه‌دام حسێن باس له "ئیمپراتۆریه‌ت"ی باپیری ده‌كات
سه‌دام حسێن، سەرۆکی رژێمی بەعسی روخاو
وێستگه نیوزـ
هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌درێژایی 24 ساڵ له عیراق بنیادنرا له یه‌ك رۆژدا هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌و رۆژه‌ش 9ی نیسانی 2003 بوو، 14 ساڵ له‌وه‌به‌ریش سه‌دام حسێن، سه‌رۆكی رژێمی به‌عس شایه‌تی هه‌ره‌سهێنانی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی بوو كه له‌وكاته‌دا له هه‌موو كات زیاتر لاواز و لهرزۆكتر بوو.
به‌پێی رۆژنامه‌ی El mundoی ئیسپانی، له ساڵی 2003، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ره‌و كۆشك و ته‌لاری وه‌زاره‌ته‌كان له به‌غدا پێشڕه‌وییان كرد، سوپا شڵه‌ژابوو، له‌وكاته‌شدا ورده‌كاریی ژیانی سه‌دام حسێن بووه نهێنییه‌كی بێ سه‌روبن، كه‌سوكاریشی له په‌راوێزی ژیانی سیاسی ده‌ژیان و هیچ رۆڵێكیان نه‌بوو، به‌ڵام رۆژنامه‌كه توانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نه‌وه‌یه‌كی سه‌رۆكی رژێمی پێشوو بكات كه بڕیاریدابوو بۆ یه‌كه‌مجار بهرپرستی بێده‌نگی بشكێنێ و دوای 14 ساڵ له كه‌وتنی باپیری، باس له ورده‌كاریی ژیانی خۆی بكات.
حسێن ناسری، نه‌وه‌ی سه‌دام حسێن له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: "كه ته‌مه‌نم 9 ساڵان بوو عیراقم جێهێشت، له‌وكاته‌دا نه‌مده‌زانی چی روو ده‌دات.
حسێن ناسری ئێستا ته‌مه‌نی 22 ساڵه كوڕی ره‌نا-ی كچی سه‌دام حسێنه، ناسری یه‌كێكه له هانده‌رانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید و هه‌واداری هونه‌رمه‌ند ئینریكی ئگیلیسیاس-ه و له بواری بازاڕكردن له یه‌كێك له زانكۆ بژارده‌كانی ئه‌مریكا له شانشینی ئوردن ده‌خوێنێت.
نه‌وه‌كه‌ی سه‌دام حسێن به وردی باسی له بیره‌وه‌رییه‌كانی ته‌مه‌نی 9ی ساڵیی خۆی له‌كاتی هه‌ڵاتنی سه‌دام حسێن و خۆشاردنه‌وه‌ی له چاڵێكی پته‌ودا كردووه و وتویه‌تی: "له‌وكاته‌وه‌ی داگیركاری ده‌ستپێكرد تا كاتی جێهێشتنی به‌غدا، رۆژ نه‌بوو شوێنی نیشته‌جێبونمان نه‌گۆڕین، هه‌ر كه به‌غدامان جێهێشت چونه ناوچه‌كانی باكوری عیراق تا گه‌یشتینه ناوچه‌ی ره‌بیعه-ی شاری موسڵ له‌سه‌ر سنوری سوریا، له‌وێوه توانیمان به سوریادا بپه‌ڕینه‌وه بۆ ئوردن."
ناسری باسی له‌و گه‌شته سه‌خت و خۆڵاوی و قوڕاوییهی ده‌كات كه به‌یاوه‌ریی خانه‌واده‌كه‌ی بۆ هه‌ڵاتن له عیراق كردویه‌تی كاره‌كه‌ش به هاوكاریی چه‌ندین ئۆتۆمبیلی تایبه‌ت به بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام بووه و ده‌ڵێت: "به یاوه‌ریی ره‌نا-ی دایكم و ئه‌حمه و سه‌عد و نه‌به‌ئی برام و ره‌غد-ی پورم و كوڕه مامه‌كانم عیراقمان جێهێشت".
ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی سه‌دام حسێن زیاتر له یاده‌وه‌رییه‌كانی دواوه و وتویه‌تی: "تا ساڵی 2003 له عیراق ژیام، تائێستاش قسه و ئامۆژگارییه باشه‌كانی باپیرم (سه‌دام حسێن) له‌كاتی كۆبونه‌وه خێزانییه‌كاندا له یادماد ماوه، یاده‌وه‌ریی خۆشم له‌گه‌ڵ كه‌سوكارم له‌كاتی ئاهه‌نگ و ئێوارهخوانهكاندا هه‌یه، باپیرم بایه‌خی ته‌واوی به هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌دا و گه‌وره و بچوكی خۆشده‌ویستن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌یتوانی به یه‌ك نیگا و سه‌یركردن مه‌به‌ستی خۆی به هه‌موو یه‌كێك له ئێمه بگه‌یه‌نێت".
ده‌شڵێت: " باپیرم پێش ئه‌وه‌ی هانمان بدات بۆ خوێندن، هه‌میشه هانی ده‌داین پابه‌ند بین به بیری نه‌ته‌وه‌یی و ره‌وشته‌وه و ته‌نانه‌ت دوای ده‌ستگیركردنیشی له كێڵگه‌یه‌كی نزیك تكریت لێی دانه‌بڕاین و ئه‌ویش له رێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه كه له گرتوخانه سه‌ردانیان ده‌كرد، به‌ردوام بوو له ئامۆژگاری و ئاراستهكردنمان".
سه‌باره‌ت به قوسه‌ی و عوده‌یی خاڵیشی ده‌ڵێت: "هێشتا دوا دیدارم له‌گه‌ڵ خاڵه‌كانم قوسه‌ی و عوده‌ی له‌بیره كه هه‌فته‌یه‌ك پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگ بوو، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌وان له‌وكاته‌دا ده‌یانزانی كه شتی خراپ به‌ڕێوه‌یه و مه‌حاڵه رێی لێ بگیرێت، ئه‌وان ده‌یانزانی كه ساتی ماڵئاواییان به‌ڕێوه‌یه و ناتوانن لێی ده‌رباز بن".
دوای به‌سه‌ربردنی ته‌مه‌نی منداڵیی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی سه‌دام له كۆشه‌كانی باپیری، ئه‌وه‌ی بۆی ماوه‌ته‌وه وێنه‌یه‌كی فۆتۆگرافییه كه خۆی و براكه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌دام گرتویانه و سیمای خۆشی و خۆشگوزه‌رانییان پێوه دیاره، ئه‌وان منداڵ بوون و نه‌یانده‌زانی چاره‌نوسیان به‌م رۆژه ده‌گات.
عوده‌ی و قوسه‌ی كه ئه‌گه‌ر به‌عس هه‌ره‌سی نه‌هێنایه ده‌بونه جێگره‌وه‌ی سه‌دام، له مانگی ته‌مموزی 2003 له شاری موسڵ به ده‌ستی ئه‌مریكاییه‌كان كوژران، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ماڵه‌ی خۆیان تێدا حه‌شار دابوو، هه‌واڵی دلێدان و دواتر له گۆڕستانێك له نزیك تكریت به‌خاك سپێردران، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌شدا كوڕه‌كه‌ی عوده‌ی به‌ناوی مسته‌فا كه ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو كوژرا.
ناسری وتویه‌تی كه ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به قوسه‌ی بیری ماوه، ئه‌وه‌یه كه قوسه‌ی له‌وكاته‌دا سه‌ركردایه‌تیی پاسه‌وانی كۆماریی ده‌كرد و هه‌موو جارێك له هه‌واڵیانی ده‌پرسی تا بزانێت هه‌موو شت باشه یان نا، ئه‌وه‌ش له پیش كوژرانی قوسه‌ی دوا دیاری بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵه‌یدا.
نه‌وه‌كه‌ی سه‌دام حسێن باس له‌كاتی گه‌یشتنیان بۆ ئوردن ده‌كات و ده‌ڵێت كه "خانه‌واده‌ی شاهانه‌ی ئوردن راسته‌وخۆ پێشوازییان لێكردین و زۆر له‌گه‌ڵمان به‌خشنده بوون و خانویه‌كیان داینێ تیایدا نیشته‌جێ بین"، دانی به‌وه‌شداناوه كه هه‌رچه‌نده ئه‌و ماوه‌یه‌ی له ئوردن ژیاوه زیاتره له‌وه‌ی له عیراق به‌سه‌ری بردووه، به‌ڵام ئاواته‌خوازه رۆژێك بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی و پێی وایه عیراق روبه‌ڕوی چه‌ندین جه‌نگ بووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش كه به‌سه‌ر باپیری هات، پیلانگێریی چه‌ندین وڵاتی جیهان بووه كه به‌رژه‌وه‌ندیی دیاریكراوی خۆیان له عیراقدا هه‌بووه و ئێستا عیراق جگه‌له مه‌رگ و تیرۆر هیچ تر روو نادات.
نه‌وه‌كه‌ی سه‌دام حسێن دان به‌وه‌شدا ده‌نێت كه باپیری وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی دیكه چه‌ندین هه‌ڵه‌ی كردووه و ده‌ڵێت:" كه‌س نییه هه‌ڵه نه‌كات، به‌ڵام ئێستا به‌گشتی كه‌س ناتوانێت ئێستا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ باپیرم بكات، ئه‌گه‌ر منیش له‌جێگه‌ی بومایه نه‌مده‌توانی ئه‌وه بكه‌م كه باپیرم كردویه‌تی، به‌تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندی ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌وكاته‌دا له‌سه‌ر عیراق بوو".
حسێن ناسری، كوڕی حسێن كامل بوو كه برای مێرده‌كه‌ی ره‌غد-ی كچی سه‌دام بوو، حسێن كامل له‌ساڵی 1986 ره‌نا-كچی سه‌دامی هێنا و دوای 9 ساڵ كامل و ره‌نا له به‌غدا به‌ره‌و عه‌ممان-ی پایته‌ختی ئوردن رایانكرد و دوای ساڵێك له‌سه‌ر چه‌ند گه‌ره‌نتییه‌كی سه‌دام گه‌ڕانه‌وه به‌غدا، به‌ڵام به فه‌رمانی سه‌دام هه‌ردوكیان كوژران.
سه‌باره‌ت به‌و روداوه، حسێن ناسری ده‌ڵێت: "هه‌موو كه‌س باكگراوندی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌زانن، ئه‌وه‌ی ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌یه كه باوكم كه‌سێكی زیره‌ك بوو، ئه‌وكاته‌ی ئه‌وه رویدا ته‌مه‌نم شه‌ش ساڵ و نیو بوو، پێم باشتره باس له‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كه‌م و بێده‌نگیی لێ بكه‌م."
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی El mundoی ئیسپانی، ئه‌و كۆتاییه خوێناوییه دڕندانه‌یه‌ی كه سه‌دام به‌سه‌ر باوكی ئه‌م گه‌نجه‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دامی هێناوه، كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌كردووه‌ته‌سه‌ر و حسێن ناسری هه‌ر به سه‌دامی باپیری سه‌رسامه و به‌هیچ جۆرێك پێشبینیی نه‌كردووه كۆتایی سه‌دام به‌وجۆره بێت كه روویدا.
ر.ع
PM:07:30:10/12/2017
ئه‌م بابه‌ته 24368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت